وەرزشکارێکی دێرینی سلێمانی کۆچی دوایکرد

یاریزان و ناوبژیوانی دێرین و کەسایەتی وەرزشی شاری سلێمانی 
محەمەد عەبدوڵڵا مستەفا ناسراو بە ( حەمەی عەبۆل ) شەوی ڕابردوو لە تەمەنی (٦۸ ) ساڵیدا بەنەخۆشی لە شاری سلێمانی کۆچیدوایی کرد .
حەمەی عەبۆل ناوێک و کەسایەتییەکی دیاری بواری وەرزش و تۆپی پێی سلێمانی بوو بە درێژایی تەمەنی وەك یاریزان و راهێنەر و ناوبژیوان خزمەتی ئەو بوارەی کرد .
حەمەی عەبۆل کەسێکی قسەخۆش و خاکی و کۆمەڵایەتی بوو شێوازی ڕووخسار و قژی سەرنج ڕاکێش بوون ، خەڵک خۆشیان دەوویست .
زۆرێک لە خەڵکی سلێمانی و بەتایبەت بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەکە 
بە ( ۱٠٠ دۆلاری ) ی ئەمریکی دەڵێن حەمەی عەبۆل لەبەر لێکچوونی شیوازی قژیان لەگە وێنەکەی بینجامین فرانکلنی سەرۆکی ئەمەریکا .
بۆ ئەمەش خۆشحاڵبوو هەمیشە وەک خەڵاتێک باسیدەکرد .
ئەو پیاوە جگە لە کار و خزمەتەکانی خودی خۆی بەشێکە لە یادگارییەکانی شاری سلێمانی و هەمیشە ناوی بە زیندوویی دەمێنێتەوە .
 
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردو تەواوی وەرزشکاران و ھاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەکات.