سلێمانی: زیانی ڕوداوی ئاگرەکەی عەلوەی سلێمانی بڵاوکرایەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لەناو عەلوەی شاری سلێمانی ئاگرێک کەوتەوە ھیچ زیانی گیانی نەبوو تەنھا زیانی مادی ھەبووە  .
عەتا محەمەد نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەناو عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند” لە ئاگرکەوتنەوەکەی دوێنێ چوار شەممە ٨ دوکان بەتەواوی سوتان کە زیانی مادیان بە ٢٠٠ ھەزار دۆلار تا ٢٥٠ ھەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت”.
ڕاشیگەیاند” دوکانەکان کەسوتاون ئەوشتانەی تیایدابووە کەلوپەلی قرتاسیە و کۆگایەکی توتنی نێرگەلە و بەشێکیتری دوکانەکان شتومەکی دیکەیان تێدابوو”
ئێوارەی ١/١٧ لەناو عەلوەی سلێمانی بەھۆی ئاگر کەوتنەوە لەناو یەکێک لەدوکانەکانی عەلوەی سلێمانی ٨ دووکان بەتەواوی سوتان و ٢ دوکانی تریش بەشێکی سوتا.