روسیا گه‌وره‌ترین وڵاته له‌جیهاندا له‌روی روبه‌ره‌وه، یه‌كێكه له‌وڵاته ئابورییه به‌هێزه‌كانی جیهانو ئه‌وروپا، چه‌ندین كۆمپانیای روسی له‌كوردستاندا به‌دوای نهوتو غازی سروشتییدا ده‌گه‌ڕێن.
روسیا گه‌وره‌ترین وڵاته له‌جیهاندا له‌روی روبه‌ره‌وه، دو ئه‌وه‌ندی كه‌نه‌دایه كه دوه‌م وڵاتی گه‌وره‌ی جیهانه. روسیا له‌باكوری كیشوه‌ری ئاسیاوه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ باكوری ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات. مۆسكۆ پایتهختو گه‌وره‌ترین شاری روسیایه، كه یه‌كێكه له‌شاره گه‌وره‌كانی جیهان له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، هاوشێوه‌ی مهكسیكۆسیتیو سیئۆلو سانت پترۆسبۆرگ، مۆسكۆ بنكه‌ی رۆحی كه‌نیسه‌ی ئهرسزۆكی روسییه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2016 ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتی روسیا 144ملیونه، روسه‌كان به‌ره‌گه‌ز سلاڤیین، به‌ڵام روسیا زیاتر له 100 كه‌مایه‌تی ئیتنی‌و نه‌ته‌وه‌یی لهخۆدهگرێتو ئه‌م وڵاته له 83 هه‌رێمی فیدراڵ پێكهاتووه.
روسیا له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه بوه یه‌كێك له‌ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌كان‌و روبه‌ره‌كه‌شی هه‌رچی زیاتر به‌رین بۆوه، كاتێك كه “پێتری مه‌زن” هه‌موو ههوڵو كۆششی خۆی بۆ پێشخستنی روسیا خسته‌گه‌ڕ، پێتری گه‌وره یه‌كێك بوو لهتزاره ناوداره‌كانی بنه‌ماڵه‌ی رۆمانۆف كه بۆ ماوه‌ی 300 ساڵ حكومڕانی روسیان كرد‌و لهئهكتۆبهری 1917دا له‌لایه‌ن به‌لشه‌فیكه‌كانه‌وه به‌رابه‌ری ڤلادیمیر لینین كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتیان هات.
به‌لشه‌فیكه‌كان ساڵی 1918 مۆسكۆیان كرد به‌پایته‌ختی روسیا، كه به‌ناوی میرێكی روسه‌كانه‌وه ناونراوه، له‌نێوان ساڵانی 1922 تا 1991شدا روسیا بوه گه‌وره‌ترین كۆماری یه‌كێتی سۆڤیهتو گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی كۆمۆنیستی بوه له‌جیهاندا.
شۆڕشی ئه‌كتۆبه‌ر نیشتمانی روسه‌كانی ئه‌وه‌نده‌یتر ناودار كرد. لنین‌و ستالین توانییان له‌دوای ده‌سه‌ڵاتی تزاره‌كان، روسیا وه‌كو وڵاتێكی به‌هێز بهێننه نێو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی نێودهوڵهتیو دوژمنه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌یان تێكبشكێنن.
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبونی 74 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتی سۆسیالستی، دوای هاتنه‌سه‌ركاری گۆرباچۆڤو گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پرۆترۆستیكاو گلاسنۆست، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ساڵی 1991دا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا فیدراسیۆنی روسیا دامه‌زراو بۆریس یه‌ڵتسین بوه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و فیدراسیۆنه.
ئابوری روسیا، پیشهشازیهو وزه‌ی ئه‌م ئابووریه‌ش لهنهوتو گازی ناوخۆوه دابین ده‌كرێ. روسیا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی پاشكه‌وتی غازی سروشتییه له‌جیهاندا. روسیا وه‌ك حهوتهمین ئابوری گه‌وره‌ی دونیا ئاماژه‌ی پێده‌كرێت. ئابوری ئه‌م وڵاته كه له‌ساڵی 1992ه‌وه پرۆسه‌ی تایبه‌تسازی په‌یڕه‌و كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای سهرمایهداریو كه‌رتی تایبه‌ت دامه‌زراوه، كه پێچه‌وانه‌ی ئابوری داخراوی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ته. فیدراسیۆنی روسیا خاوه‌نی چه‌ندین كارگه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی سهربازییو پترۆكیمیاییو كه‌ره‌سه‌ی كاره‌بایی‌و ئهلكترۆنیو كانزاكاریو ئوتومبێلسازیو كهشتیسازیو خۆراك‌و پۆلاو رستن‌و چنینه.
فیدراسیۆنی روسیا له‌بواری كشتوكاڵیشدا به‌تایبه‌تی لهئاژهڵداریو به‌رهه‌مهێنانی په‌تاته‌و دانه‌وێڵه‌و میوه‌و هه‌روه‌ها لهراوكردنی ماسی‌و خزمه‌تگوزارییه‌كاندا پێشكه‌وتووه. ئاڵگۆڕی بازرگانی ئه‌م وڵاته‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژههڵاتو سوریا‌و توركیا‌و فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیایه.
فیدراسیۆنی روسیا له‌بواره‌كانی مۆسیقا‌و بالیهو ئهدهبیو سێركو وه‌رزشدا یه‌كێكه له‌وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستیی له‌ئاستێكی زۆر باشدایه.
په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته به”دۆما” ناوده‌برێت كه زیاتر له‌هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه. یه‌كێك له‌كێشه‌كانی روسه‌كان مه‌ترسی كهمیونهوهی ژماره‌ی دانیشتوانیانه، ژماره‌ی دانیشتوانی فیدراسیۆنی روسیا 144 ملیۆن كه‌سه، 80%یان روسنو ئه‌ودوایان ته‌تارو ئۆكرانیو شیشانیو… هتد. ساڵی 1979 ژماره‌ی دانیشتوانی روسیا 137 ملیۆن بو، ساڵی 2000 بو به 148 ملیۆن كه‌س، واته له‌ماوه‌ی 21 ساڵدا 11 ملیۆن زیادی كرد (ساڵانه نیو ملیۆن )، به‌ڵام له‌ساڵی 2016دا ژماره‌ی دانیشتوانی فیدراسیۆنی روسیا كه‌میكرد بۆ 144 ملیۆن، واته له‌ماوه‌ی 16 ساڵدا 4 ملیۆن كه‌س كه‌میكردووه.
فیدراسیۆنی روسیا كه خاوه‌نی وزه‌ی ئهتۆمیو ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له‌لایه‌ن ڤلادیمیر پۆتینه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت كه به‌پاڵه‌وانی سه‌رده‌می بوژانه‌وه‌ی روسیا داده‌نرێت، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر بهئۆكرانیاو سوریا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوادا گرژ‌و ئاڵۆز كردووه‌و روبه‌ڕووی سزادانی ئابوری بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئابوری روسیا هه‌بووه.
گۆڤاری بازرگانی و پیشەسازی