ئێوارەی ئەمڕۆ چەند دووکانێک لە عەلوەی سلێمانی ئاگریان گرت، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش دەڵێ رووداوەکە پاش سووتانی 11 دووکان کۆنترۆڵکرا.
نەقیبی مافپەروەر رێکان جەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی، راگەیاند، رووداوەکە کاژێر 16:02 خولەک روویداوە. لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش گوتی “هیتەری کارەبایی یەکێک لە دووکانەکان ئاگریگرتووە و بەوهۆیەوە 11 دووکان سووتاون و 10 دووکانیش لە سووتان رزگارکراون”
نەقیب رێکان لەبارەی زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکە وتی “هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، زیانە ماڵییەکانیش هێشتا دیار نییە و دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت”.