لێپرسراوی راگەیاندنی هێزەكانی بەرگری‌و فریاكەوتنی سلێمانی، عەمید عەبدوڵا محەمەد سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کرد‌و سوپاسنامەی پێشکەش بە”سیروان محەمەد” سەرۆکی ژوور کرد.
عەمید عەبدوڵا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی هێزەكانی بەرگری‌و فریاكەوتنی سلێمانی بەسایتی بازرگانی‌و پیشەسازی راگەیاند ”ئێمە بەنوێنەرایەتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان زۆر سوپاسی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلیمانی دەکەین لەبەرئەوەی ئەو ماوەیەی کە لەپێشەوەی سەنگەرەکانی بەرگری لەخاکی کوردستان دژ بەتیرۆرستانی داعش شەڕمان دەکرد، رۆڵێکی زۆر کاریگەریان هەبووە لەهاوکاری کردنی هێزەکانی پێشمەرگەو سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستان‌دا”.
راشیگەیاند ”ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەدرێژایی قەیرانی دارایی هاوکاری بەردەوامی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردوەو له‌ڕووی سوته‌مه‌نی‌و ناردنی پۆشاك‌و خۆراك‌و له‌هه‌موو شتێك‌دا كه پێشمه‌رگه پێویستی بووه ده‌ستپێشخه‌رو هاوكارمان بون”.
عەمید عەبدوڵا جه‌ختی له‌وه‌ش كرد ته‌نانه‌ت به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی ته‌قه‌مه‌نیشیان دابین کردوەو جێده‌ستیان دیاره، ئه‌و وتی “ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی رۆڵێكی گرنگیان بینی له‌كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داره‌كان‌و هێنانیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ تا له‌نزیكه‌وه خۆیان بارودۆخی به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به‌تیرۆریستانی داعش ببینن”.
وتیشی “ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی رۆژانه هاتۆته پێش‌و ژیانی پێشمه‌رگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش پێویستی بووه، ئه‌مان توانیویانه زۆر به‌باشی دابینی بكه‌ن، ئه‌مه‌ی باسی ده‌كه‌م جار‌و دووجار نه‌بووه، به‌رده‌وام وا بووه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به به‌رده‌وامی هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون”.
، لێپرسراوی راگەیاندنی هێزەكانی بەرگری‌و فریاكەوتنی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد كه ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی نه‌ك هه‌ر رۆڵی باشیان بینیوه له‌به‌هێزكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به‌داعشدا كه هێزی پێشمه‌رگه بوێرانه كوردستانی تێدا ده‌پارێزن، به‌ڵكو له‌ناو شاریش كه‌مته‌رخه‌مییان نه‌كردوه له‌هاوكاری كردنی هێزه ئه‌منیه‌كان كه ئه‌ركی پاراستنی ئارامی‌و ئاسایشی شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ریان له‌سه‌رشان بووه، ئه‌و وتی “له‌ئێستادا كه قه‌یرانی داراییه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت توانای مادیمان خراپه، ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی توانیویه‌تی رۆڵی گرنگ ببینێت بۆ دابینكردنی خواردن بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی”.
ئا: ڕێژەن