ئەنتاڵیا: پێشانگایەکی خۆراکی کرایەوە

لەووڵاتی تورکیاو لەشاری ئەنتاڵیا پێشانگایەکی تایبەت بە خواردن و خواردنەوە کرایەوە و بازرگانانی سلێمانیش بەشداریان تێدا کرد.
بەرھەم بورھان بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای بورھان ڕایگەیاند” ئێمە لەشاری سلێمانیەوە بەشداریمان لەم پێشانگایەدا کردووە کە لە بواری خواردن و خواردنەوەیە”.
ڕاشیگەیاند” پێشانگاکە تەواوی بەرھەمە ناوخۆیەکانی وڵاتی تورکیاو بیانی تیادا نمایشکراوە لە بوارەکانی خواردن و خواردنەوە لەھەموو بوارەکاندا زۆر ماددەی باش بەدیدەکرێت وە ھەوڵەکانمان خستۆتەگەڕ بۆ چۆنێتی کارکردن لەگەڵ ئەو ماددە خۆراکیە باشانە کە کوالێتیان بەرزەو بۆ ووڵاتی ئێمە دەگونجێت تا ھاوڵاتیان بێ بەش نەبن لەوجۆرە ماددە کوالێتی بەرزانەدا”.
 
ئاماژەی بەوەشدا بەشێکی تری پێشانگاکە لەبواری ئامێرە پیشەسازیە بەرھەم ھێنەرەکان بوو کە نمایشکرابون بەتازەترین کوالێتی بەرھەم ھێندرابون.
پێشانگاکە لەلایەن کۆمپانیای BEAM EXPO سەرپەرشتی دەکرێت کە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.