بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم و هەڵمەتی لەناوبردنی چەکی ئەتۆمییەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه لە جیهاندا، ١٥ هەزار کڵاوی ئەتۆمی هەیە و نزیکەی ١٤ هەزاریان تەنها لە کۆنترۆڵی ئەمریکا و رووسیادان.
رووسیا خاوەنی حەوت هەزار کڵاوی ئەتۆمییە و دوای ئەو ئەمریکا خاوەنی شەش هەزار و ٨٠٠ کڵاوە.
بەجیا لەمانە پێشبینی دەکرێت فەڕەنسا ٣٠٠ کڵاوە، چین ٢٧٠، بەریتانیا ٢١٥، پاکستان ١٤٠، هیندستان ١٣٠، ئیسرائیل ٨٠، کۆریای باکوور ٦٠ کڵاوی ئەتۆمی هەبێت.
بە پێی راپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٧ی پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم، ئەو نۆ وڵاتەی کە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بوون تێکرا خاوەنی ١٥ هەزار و ٣٩٥ چەکی ئەتۆمین ئەم ژمارەیە لە سەرەتای ٢٠١٧دا، ١٤ هەزار و ٩٣٥ بوون.
بە پێی راپۆرتەکە، ئەمریکا و روسیا هەرچەندە بڕیاریانداوە ستراتیجییەتی چەکی ئەتۆمی خۆیان کەم بکەنەوە، بەڵام لە رووی ژمارە و داراییەوە پرۆگرامی بەمۆدێرنیزەکردنی دەستپێکردووە.
چاوەڕێ دەکرێت ئەمریکا بڕی ٤٠٠ ملیار دۆلار خەرج بکات بە ئامانجی تازەکردنەوە و بەرەوپێشبردنی هێزی ئەتۆمی خۆی لە ساڵانی ٢٠١٧-٢٠٢٦.
جگه له ئه‌مریكا و رووسیا جبه‌خانه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی حه‌وت وڵاتی دیكه‌ی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی زۆر بچووكترن. ئه‌و وڵاتانه په‌ره‌یان به سیستمی نوێی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌داوه، یان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه له‌باره‌ی كاره‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه.
چین بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن هەوڵ دەدات بۆ پەرەپێدان بە جبه‌خانه ئه‌تۆمییەکانی. هیندستان و پاكستانیش په‌ره‌ده‌ده‌ن به چه‌كی ئه‌تۆمیی و توانا مووشه‌كیه‌كانیان.
كۆریای باكوور له ساڵی 2016دا، چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی زیادكردووه و ژماره‌یانی له 10 بۆ 20 زیادكردووه و هه‌مان ساڵ زۆر تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا كه چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوون.
حكوومه‌تی پیۆنگیانگ له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوودا، گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌نجامدا كه له ساڵی 2006ه‌وه تا ئێستا شه‌شه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یه‌تی.
ئه‌و بۆمبه هایدرۆجینه‌ی كۆریای باكوور له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا به‌كاریهێنا 160 كیلۆتۆن بوو كه بووه هۆی دروستبوونی له‌رینه‌وه‌یه‌ك به گوڕی 6،1 پله.