رۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى ئیسرائیل بڕیارى داوه هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ ئوردن دابنێت و له‌وێشه‌وه بۆ عێراق و سعوودیه.
رۆژنامه‌ى یه‌دیعوت ئه‌حرانوتى ئیسرائیلى له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ى خۆى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تى ئیسرائیل پلانى هه‌یه بۆ دانانى هێڵێكى ئاسنین كه وڵاتانى ئوردن به ئیسرائیل ببه‌ستێته‌وه و دواتریش هه‌ر ئه‌م هێڵه عێراق و سعوودیه به ئیسرائیل ببه‌ستێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراى ده‌كات ئه‌م پڕۆژه‌یه له بودجه‌ى ئیسرائیل بۆ ساڵى 2019 جێى بۆ ده‌كرێته‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن كنێستى ئیسرائیل په‌سه‌ند كراوه، تا ئێسته‌ش ته‌نیا چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بۆ هێڵكارى ئه‌ندازه‌یى پڕۆژه‌كه دانراوه.
به‌شى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌كه بێكێشه جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه بریتییه له‌و به‌شه‌ى نێوان ئیسرائیل و ئوردن، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ى تر كه بۆ عێراق و سعوودیه و ئیماراته، بابه‌تى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر دروستكردنى پێوه‌ندیى نێوان ئه‌م وڵاتانه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌وه‌ستێته‌وه.
له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه ناویان له پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه، ته‌نیا ئوردن رێككه‌وتنى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه و رێككه‌وتنه‌كه له ساڵى 1994 واژوو كراوه.