پشتیوان نوری بەدەوی کۆچی دواییکرد


ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەند پشتیوان نوری بەدەوی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.

ئەکتەری ناسراوی کورد و پاڵەوانەی درامای گەردەلول پشتیوان نوری بەدەوی کە هاوسەری خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمانە و بەیەکەوە بەشداری چەندین زنجیرە درامایان کردووە ئەمڕۆ بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکردووە.

پشتیوان نوری بەدەوی  ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی ١٩٩٣ ژیانی هونەری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری سلێمانی دەستپێکردووە، بەشداری لە چەندین شانۆگەریدا کردووە و یەکێك بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی درامای گەردەلول کە ڕۆڵی (ڕزگار)ی هەبوو، هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە هونەرمەند هەواڵ عوسمان کردووە و خاوەنی دووکچە بە ناوی کانی و لانی.