وه‌زیری ناوخۆی عیراق ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق تاووتوێی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 16-1 ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق كۆبۆته‌وه و رۆشنایی خرایه‌سه‌ر گرنگی په‌له‌كردن له‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.
له‌وباره‌یه‌وه ئارام شێخ محه‌مه‌د رایگه‌یاندوه، درێژه‌كێشانی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان بارگرانیه‌كی زۆری بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه.
لای خۆیه‌وه قاسم ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه و ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئه‌و پرسه تاووتوێده‌كرێت و ئومێد ده‌كه‌ن به‌مزوانه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت.
هاوكات باس له‌كێشه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرا له هه‌رێمی كوردستان، كه دیارترینیان دواكه‌وتنی موچه‌كانیانه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری ناوخۆی عیراق وتویه‌تی، فه‌رمانیكردوه به‌خه‌رجكردنی موچه‌كانیان و به‌دواداچونی زیاتریش بۆ كێشه‌كانیان ده‌كات. ته‌ئكیدیشیكردۆته‌وه ئه‌و لیژنه هونه‌رییانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێكهێنراون، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان ده‌ده‌ن.