وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا تاوتوێى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى فڕینى هێڵى ئاسمانى عێراق و دووباره فڕینى فڕۆكه‌كانى عێراق به ئاسمانى ئه‌وروپادا ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق، له‌گه‌ڵ باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له به‌غدا كۆبۆوه بۆ تاوتوێكردنى راپۆرتى ئاژانسى سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى ئه‌وروپا (EAEA) و رێكخراوى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى نێوده‌وڵه‌تى ICAO .
رونیشیكردۆته‌وه هه‌ردوولا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كارى كۆمپانیاى فڕۆكه‌وانى عێراق كرد به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه له‌سه‌رى.
دواى ئه‌وه‌ى عێراق له به‌ندى حه‌وته‌مى پرۆگرامى نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك ده‌رهێنرا و سزا سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر به‌غدا سوككرا، ئاسمانى عێراق به‌رووى فڕینى فرۆكه‌كاندا كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكى باش ده‌بێت بۆ زیادبوونى داهاته‌كان.
عێراق پێشبینیشكردوه كه داهاتى مانگانه‌ى به‌كارهێنانى ئاسمانى عێراق له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى مانگانه 5 ملیۆن دۆلار بێت.
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه هه‌فته‌ى رابردوو ئاشكرایكرد ساڵى رابردوو فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق پێشوازییان له 10 ملیۆن گه‌شتیار كردوه و زیاتر له 100 هه‌زار گه‌شتیش ئه‌نجامدراوه.