داوادەکرێت لە سلێمانی کار بەوەرگرتنی باج نەکرێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە، کە تێیدا بڕیاریدا وەرگرتنی باج و رسومات کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بڕیاری لێدراوە رابگیرێت.
لەتەوەری یەکەمی کۆبونەوەکەدا، ڕەمەزان نامیق لەجێگەی فەیسڵ ئیبراهیم لە پشکی کۆمەڵی ئیسلامی وەک ئەندامی ئەنجومەن داندرا، کە بەهۆی ئامادەنەبونیەوە لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن، فەیسەڵ ئیبراهیم دوورخرابوویەوە.
لەتەوەری دووەمدا، بەزۆرینەی دەنگ  عەلی ئەحمەد وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان متمانەی پێبەخشرا.
هاوکات لە تەوەری سێهەمدا، گفتوگۆ لەسەر وەرگرتنی ڕسوماتی شارەوانییەکان لە هاوڵاتیان کرا، کە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری لێدابوو.
سەبارەت بە تەوەری سێیەم بڕیاردرا سێ نووسراو ئاڕاستەی پەرلەمان و ئەنجومەی وەزیران و پارێزگاری سلێمانی بکەن، تێیدا داوا لە پارێزگار دەکرێت بڕیاری وەرگرتنی باج لە هاوڵاتیان بەپێی یاسا جێبەجێ نەکات.