كۆمپانیایەكی بواری خزمه‌تگوزاری كێڵگه‌كانی نه‌وت له‌ ئێران ده‌كشێته‌وه‌

وێڕای به‌ده‌ستهێنانی بڕی سه‌دان ملیۆن دۆلار قازانج ،  گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواری خزمه‌تگوزاری  كێڵگه‌ی نه‌وت بڕیاریدا به‌ یه‌كجاری له‌ ئێران بكشێته‌وه‌ . 
له‌مبارییه‌وه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ كۆمپانیای (شلومبێرگر)ـی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆرتی ساڵانه‌یدا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی بڕی (418) ملیۆن دۆلار قازانجی  له‌ ساڵی رابردوو له‌ ئێران به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م چاڵاكییه‌كانی له‌ ئێران راده‌گرێت و ده‌كشێته‌وه‌ و كاره‌كانی له‌ ئێران له‌مساڵدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ . 
ئه‌مه‌و كۆمپانیای(شلومبێرگر)ـی جیهانی به‌یه‌كێك له‌ گه‌وه‌رترین كۆمپانیای جیهانی بواری خزمه‌تگوزاری كێله‌گانی نه‌وت له‌ دونیا دائه‌ندرێت و، باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی  له‌ وڵاتی هۆله‌ندایه‌ و له‌ هه‌شتا وڵاتی دونیا كۆمپانیاكه‌ كار ده‌كات .
 كشانه‌وه‌ی كۆمپانیای (شلومبێرگر) له‌ ئێران، بۆ خۆدوورخستنه‌وه‌یه‌ له‌ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه‌ ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ ده‌سه‌پێنێت كه‌ به‌ بڕی زیاتر له‌ بیست ملیۆن دۆلار ساڵانه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی وزه‌ی ئێران ده‌كه‌ن .