به‌پێی كۆنوسی رێككه‌وتنی لیژنه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌رێم‌و به‌غدا، ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی پابه‌ندن به‌پێدان‌و ئاشكراكردنی حیساباتی كرێی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان‌و باجی مانگانه‌ی گه‌شتیاران.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌تی عێراق‌و له‌باره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان، ده‌روازه سنورییه‌كان، به‌نداوو چه‌ند پرسێكی دیكه له‌هه‌ولێر كۆبونه‌وه.
به‌پێی كۆنوسی رێككه‌وتنی لیژنه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌رێم‌و به‌غدا، “ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی سیسته‌می كرێی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كانی ژماره 5ی ساڵی 2008جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ پێدان‌و ئاشكراكردنی حیساباتی كرێی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان‌و باجی مانگانه‌ی گه‌شتیاران.”.
ده‌قی كۆنووس و رێككه‌وتنی (لیژنه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان)ه:
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ئیتیحادی، له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتن:
1. فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی پابه‌ندده‌بن به یاسای ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ژماره 148ی ساڵی 1974 هه‌مواركراو و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی كه له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانییه‌وه ده‌رده‌چێت.
2. پشتبه‌ستن به ره‌زامه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی بۆ نیشتنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، رێگه‌نه‌دان به نیشتنه‌وه و فڕینی هیچ فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی.
3. نوێنه‌رانی به‌شی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی ئاسایش و سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌بن به به‌رده‌وامی، وه‌ك یه‌كێك له داواكارییه‌كانی رێكخراوی ئه‌یكاو.
4. ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی سیسته‌می كرێی فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه‌كانی ژماره 5ی ساڵی 2008جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ پێدان و ئاشكراكردنی حیساباتی كرێی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان و باجی مانگانه‌ی گه‌شتیاران.
5. كۆبوونه‌وه‌ی خولی مانگانه به سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی فڕۆكه‌خانه‌كان ئه‌نجامده‌درێت، به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
6. دانانی رێكخه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ ئاسانكاری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بوونی ده‌بێت له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی.
به‌مشێوه‌یه كۆنووسه‌كه له هه‌ولێر له رێككه‌وتی 15-1-2018 كۆتاییهات.
نوێنه‌ری حكومه‌تی ئیتیحادی پێكهاتبوون له:
1. د.عه‌بدولكه‌ریم حوسێن ئه‌لفه‌یسل، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راوێژكاران
2. عه‌باد عومه‌ران مو‌سا، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی و بریكار وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه.
3. عه‌لی حوسێن ئه‌حمه‌د شه‌رقی، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی.
4. خلود سالح مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم پێكهاتبوون له:
1. مه‌لود باوه‌موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم.
2. تاهیر عه‌بدوڵڵا قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
3. ته‌لار فایه‌ق سالح، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
4. فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، راوێژكار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.