مه‌رزی باشماخ داهاته‌كانی 2017 ی ئاشكرا ده‌كات

سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاماری كاروچالاكیه‌كانی ساڵی 2017ی ئاشكرا كرد.

به‌رپرسانی ئیداری و په‌یوه‌ندیداری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاماری كارو چالاكیه‌كانی ساڵی 2017 ی راگه‌یاند: له‌ ساڵی 2017 هه‌شت هه‌زار و 304 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر چونه‌ته‌ ئێران و 321 هه‌زار و 855 ئۆتۆمبێلیش هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم، هەروەها ١٧هەزار و ٣٥٨ تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی هاتوونەتە هەرێم، کە لەو ژمارەیە ٥٠٨ تانکەریان سووتەمەنی نەگونجاویان هێناوە و گەڕێنراونەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەساڵی ڕابردوودا بڕی ٤٠٣ هەزار تۆن و٢٢٧ کیلۆ خواردەمەنی لە هەموو جۆرەکان هاوردەکراوە، بەم ڕێژەیەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ %٢١ کەمیکردووە.

لەبارەی ڕێژەی هاتن و چوونی گەشتیارانیشەوە، ئەزوەر مەحمود ئەوەی وت:”لەساڵی ڕابردوودا ٢٨٩ هەزار و٩٦٨  گەشتیار لە مەرزی باشماخەوە هاتوونەتە هەرێم، لەبەرامبەردا ٢٧٤ هەزار و ٦٢٨ گەشتیار چوونەتە ئێران.

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، داهاتی ساڵی ڕابردووی مەرزەکەشی ئاشکراکرد، کە بریتیبووە لە زیاتر لە ٢٧٣ ملیار و ٦٦٨ ملیۆن دینار.

وتيشى: بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦  داهاتی مەرزەکە بەڕێژەی لە %٤٠ زیادیکردووە، هەروەها هاتنی گەشتیاران بەڕێژەی %١ زیادیکردووە و ڕۆشتنی گەشتیارانیش بەڕێژەی %٠.٤ زیادیکردووە.

PUKmedia