هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناوچەكانی هەرێم تۆمارنەكراوە


 وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، دوای دەستنیشانكردنی چەند حاڵەتێكی  نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لەتاقیگەكانیاندا، وەزارەتەكەیان پلانێكی تووندی  بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو نەخۆشیە داناوە.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، فەرمانگەی ڤێتێرنەری سەر بەوەزارەتەكەیان بازنەیەكی بەرووبەر 13 كیلۆمەتر بەدەوری ئەو ناوچەیەدا كێشاوە كە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی تێدا دەستنیشان كراوەو بۆ ماوەی 90 رۆژیش سەرجەم ئەو دەروازانە دادەخات كە پەلەوەر لەو ناوچەیەوە دەگوازنەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندوە، هیچ حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناوچەكانی هەرێم تۆمارنەكراوەو ترسمان لەبڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە نییە، ئەوەی لەشارەكانی تری عیراقیش باسی لێوەكراوە، لەلایەن ڤێتێرنەرییەوە كۆنتڕۆڵ كراوە.