ئەمریكا هۆشداری لەبەكارهێنانی دراوی ئەلكترۆنی بیتكۆین دەداتو تەئكیدیش دەكاتەوە، كە رێگا نادەن ئەو دراوە بۆ شاردنەوەی چالاكیە قەدەغەكراوەكان بەكار بهێنرێت.
ستیڤن منوچین وەزیری خەزێنەی ئەمریكا لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە لەوە دڵنیابینەوەی كەسانی خراپ دراوی بیتكۆین بۆ كاروباری خراپو قەدەغەكراو بەكارنەهێنن، بەڵێنیشی دا، كە لەگەڵ وڵاتانی تر بەتایبەتی گروپی 20 كە خاوەن بەهێزترین ئابووری جیهانن، كار بۆ ئەوە بكەن ئەو دراوە ئەلكترۆنیە لەچالاكیو كاروبارە نایاساییەكاندا بەكارنەهێنرێت.
ئەو لێدوانەی وەزیری خەزێنەی ئەمریكا لەكاتیدا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە چەندین رێو شوێنیان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی بانكەكان زانیاری تەواو لەسەر ئەو كەسانە كۆ بكەنەوە كە دراوی بیتكۆین بەكاردەهێنن تاوەكو رێگری لەسپیكردنەوەی پارەو چالاكیە نایاساییەكان بگرن.