کۆمپانیای ئۆدی ئەڵمانی، نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی دەخاتە بازاڕەوە کە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و گرانبهاترین ئۆتۆمبێلەکانە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری “Q8″یە و وەک گەورەترین ئۆتۆمبێلی بەرز لە جیهاندا ناسێندراوە.
درێژی ئۆتۆمبێلەکە ٥.٢ مەترە و بەرزییەکەی ١.٧ مەترە و پانیشی سێ مەترە.
هێزی بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە شەش پستۆنە، ٣٣٣ ئەسپە، جگە لە بزوێنەرێکی دیکەی کارەبایی بەهێز.
خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلە ٢٥٠ کم لە یەک کاتژمێردا و لە رووی دەردەوە و ناوەوە دیزاینێکی سەرنجڕاکێشی بۆ کراوە.