ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی سێ ته‌وه‌ر له رۆژی سێ شه‌ممه 2018/1/16 كۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات .
به‌پێی نوسراوێك كه واژووی ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ره بانگهێشتی ئەندامانی ئەنجومەنه‌كه ده‌كات به‌مه‌به‌ستی كۆبونەوەی ئاسایی كە كاتژمێر 10:00 سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ئەنجام دەدرێت.
كارنامەی كۆبونەوەكە لە نوسراوەكەدا خراوه‌ته‌ڕوو:
– تەوەری یەكەم تایبەت دەبێت بە پڕكردنەوەی شوێنی فەیسەڵ ئیبراهیم عەزیز، سەرۆكی پێشوی لیستی خزمەت لە ئەنجومەن لەلایەن رەمەزان نامیق كەریم .
– تەوەری دووەم متمانەدانە بە ئەحمەد عەلی ئەحمەد وەك جێگری پارێزگاری سلێمانی .
تەوەری سێهەم گفتوگۆ دەكرێت لەسەر بڕیاری ژمارە 126 لە 5-12-2017 ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە وەرگرتنی رسوماتی شارەوانییەكان .