بۆ تاوتوێکردنی پرسی لابردنی گەمارۆی سەر فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان ، رۆژی دووشەممە ، وەفدێکی حکومەتی ناوەندی سەردانی ھەولێر دەکات .
لەمیانەی سەردانەکەیاندا وەفدەکەی بەغداد پرسی لابردنی گەمارۆی سەر فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان و دەروازە سنورییەکان تاوتوێدەکەن ، سەردانەکەی وەفدی حکومەتی ناوەندی بۆ ھەولێر ، دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی وەفدی حکومەتی ھەرێم و ناوەند بووە لە شاری بەغداد.
لایخۆشیەوە “سەعد مەعن ” وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ، رایگەیاندووە، کە کۆبوونەوەکەی بەغداد ئەنجامی ئەرێنی ھەبووە .