ته‌ندروستی گه‌رمیان ئه‌و خێزانانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه تازه ده‌بن به خاوه‌نی منداڵ له‌ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌مامێك بڕوێنن و ناوی منداڵه‌كه‌یانی لێبنێن.
مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی گوڵاڵه له كه‌لار كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیانه له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌و خێزانانه ده‌كات كه ده‌بنه خاوه‌نی منداڵ له‌ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌مامێك بڕوێنن و ناوی منداڵه‌كه‌شیان له نه‌مامه‌كه بنێن.
ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ماوه‌ی دوو ساڵه كراوه‌ته‌وه‌و به‌شێكی تایبه‌ته به منداڵانی تازه له‌دایك بوو.