قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن ئاشكرایكرد، سه‌ره‌ڕای شه‌پۆلی به‌فرو باران‌و سه‌ختبوونی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا، به‌ڵام سنوره‌كانی پێنجوێن كراوه‌ن، بۆ ئاڵوگۆڕێ بازرگانی‌و هاتوچۆی هاوڵاتیان.
(ڕه‌زا محه‌مه‌د) ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌كانی ڕابروودا چه‌ند شه‌پۆلێكی به‌فرو باران سنورهكهیانی گرتبووه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌وڵی تیمه‌كانی فریاگوزاری‌و ڕێگهوبانو شاره‌وانی، توانراوه هه‌موو ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ی به‌فر دایپۆشیبوون، پاكبكرێنه‌وه‌و ئێستاش هاتوچۆ لهمهرزهكاندا ئاساییه.
وتیشی:”هاتوچۆكردنو ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ ئاساییه‌و له‌مه‌رزه‌كانی تریش، وه‌كو سهیرانبهنو میشیاو ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وامه”.
قه‌زای پێنجوێن كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، خاوه‌نی یه‌ك مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تییه به‌ناوی (باشماخ)، له‌هه‌مان كاتدا دوو مه‌رزی پیلهوهریش له‌و سنوره‌دا هه‌ن، كه ئه‌وانیش (سهیرانبهنو میشیاو)ن، له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌فریان لێباریبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ هاتوچۆو ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و مه‌رزانه‌دا ڕاگیرا.
به‌وته‌ی قائیمقامی پێنجوێن، هه‌موو ڕێگه‌كان پاككراونه‌ته‌وه‌و ئێستا هاتوچۆو ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌و مه‌رزانه‌دا ئاساییه، به‌رده‌وامیش تیمه‌كان سه‌رقاڵی پاكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كانن، بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌خرێن.