كۆمپانیای ئەمریكی (سیكۆرسكی) ڕایگەیاند، عەربستانی سعوودیە گرێبەستێكی (193) ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی چەندین كۆپتەری (بلاك هۆك) لەگەڵ ئەو كۆمپانیە واژۆ كردووە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی عەهد، سعوودیە گرێبەستێكی كڕینی چەك و جبەخانەی سەربازی نوێی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی واژۆ كردووە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵە، سعودییە لە بری كڕینی (17) كۆپتەری (بلاك هۆك) لە كۆمپانیای سیكۆرسكی، گرێبەستێكی بەبڕی (193) ملیۆن دۆلار لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە واژۆ كردووە.
بڕیارە سعوودیە لەو كۆمەڵە كۆپتەرە، (8) كۆپتەریان بداتە گاردی نیشتمانی و (9) كۆپتەرەكەی دیكەشیان ڕادەستی هێزە تایبەتییەكانی خۆی بكات.