بەهای پشكەكانی كۆمپانیای فەیسبوك 4.5% دابەزینیان تۆماركرد

بەهۆی پرسی ئەنجامدانی چاكسازی و چەند گۆرانكاریەكی گەورەو دیارەوە لەنێو ماڵپەری تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك  بەهای هەر پشكێكی ئەو كۆمپانیایە بەرێژەی سەدا (4) پۆینت (5) دابەزینی تۆماركردو بەو هۆیەشەوە ( مارك زوكربیرگ)ی دامەزرێنەری كۆمپانیاكە زیانی (3) ملیارو (200) ملیۆن دۆلاری بەركەوتووە.

ئەو چاكسازی و گۆرانكاریانەش كە دامەزرێنەری كۆمپانیاكە بەنیازە لە نێو تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەنجامیان بدات پەیوەستن بە رەخساندنی ئاسانكاری زیاتر بۆ بەكارهێنەران تاوەكو بە ئاسانترین شێوەو ماوەیەكی كەمتر بگەنە ئەو مەبەستەی دەیانەوێت.

لەوبارەیەشەوە  (زوكربیرگ) رایگەیاندوە كە گۆرانكاری بەرچاو لە شێوەو توڵباری سەرەوەی پەیجەكەدا دەكەن و بەپێی گرنگی و كارەكانیان رێكیان دەخەنەوە .

وتیشی: لەوباوەرەدان ئەو گۆرانكاریانە ماوەی پێویست بۆ بەركارهێنانی ئەو تۆرە كۆمەڵایەتیە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ بەدەستهێنانی هەواڵ و زانیاریەكان كەم دەكەنەوەو بەوەش خزمەتێكی باش پێشكەشی كۆمەڵگە دەكەن و ئاستی ئالودەبوون بەبەكارهێنانی فەیسبووك كەم دەكەنەوە.