روسیا ناوی توركیا لەلیستی وڵاتە گەشتیارییەكان بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لادەبات


روسیا لیستێكی نوێی وڵاتانی گەشتیاریی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە بێ ئەوەی ناوی توركیای تێدابێت.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا  لیستێكی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوكردەوە كە گەشتیارانی وڵاتەكەی دەتوانن بۆ مەبەستی گەشتیاریی رووی تێبكەن. بەیاننامەكەش  كە لەماڵپەڕی لیستی وڵاتە گەشتیارییەكانی وەرزی زستانی ساڵی 2018  كە بە ئەتۆرك ناسراوە، بڵاوكردۆتەوە و ناوی چواردە دەوڵەت لەخۆدەگرێت بێ ئەوەی ناوی توركیای تێدابێت. 

پێشتر و لەساڵی 2016  روسیا لەلیستی ناوی ئەو وڵاتانەی گەشتیارانی وڵاتەكەی دەتوانن گەشتی بۆ بكەن، ناوی توركیای تێدا  دانابوو كە هەریەك لەوڵاتانی سوریا و تونس و تایلاند و میانمار  و نیكاراگوا و میسر و توركیا بوون. بەڵام لەلیستی گەشتیاریی بۆ  وەرزی زستانی ساڵی 2018 ناوی توركیای لێدەركراوە