عێراق بەنیازه‌ سێ گرێبەست لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی بواری غازدا واژۆبكات


وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو نزیكدەبێتەوە لە  پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا، بەڵام وڵاتەكەی بەپێی ڕێككەوتنێكی جیهانی بە تەواوی پابەندی سنورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت دەبێت. 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، جەبار لوعێبی، وەزیری نەوتی عێراق، ئەمڕۆ لەمیانی كۆنفرانسێكدا لە ئەبوزەبی ڕایگەیاندووە، “عێراق بەنیازە هەتا ناوەڕاستی ساڵی 2018 سێ گرێبەست لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی بواری غازدا واژۆبكات، ئەویش بۆ وەبەرهێنان و سوود وەرگرتن لە كێڵگەكانی نەوتی باشوور.” 

ڕونیشیكردەوە، عێراق پلانی هەیە تا ساڵی 2021 بە تەواوی بەفیڕۆدان غاز كۆنترۆڵبكات. 

جەبار لوعێبی ئەوەشی وت، بەهۆی ئەوەی دامەزراوە و تەكنەلۆژیای پێویستی لەبەردەستدانییە و ناتوانێت سوودی لێ وەربگرێت، عێراق ناچارە بەشێك لەو گازەی لەگەڵ بەرهەمهێنانی نەوتی خاودا بەرهەمیدەهێنێت، بەفێڕۆی بدات.