سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا ئێستا ئەو كاڵایانەی كە لە گومرگەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە دەچن بۆ خواروی عێراق كێشەیان هەیەو “لە ئێستادا هاوشێوەی ساڵانی پێشووی كەلوپەل رەوانەی خواروی عێراق ناكرێت”.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەخەندان-ی راگەیاند، “بەرهەمی ناوخۆیی كۆمەڵیك تایبەتمەندی هەیەو لەگەڵ حكومەتی عێراق وارێككەوتوین كە ئەو پڕۆژانەی پەیوەندی بە وەبەرهێنانەوە هەیە بەنوسراو ئاگاداری حكومەتی ناوەند بكرێت، ئەوانیش بە دواداچونی بۆدەكەن و بڕیاری لەبارەوە دەدەن بۆ داخڵكردنی كاڵاكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا ئەو كاڵایانەی كە لە گومرگەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە دەچن بۆ خواروی عێراق كێشەیان هەیە، “لە ئێستادا هاوشێوەی ساڵانی پێشووی كەلوپەل رەوانەی خواروی عێراق ناكرێت”.
لەبارەی كەرتی پیشەسازییەوە سیروان محەمەد وتی، ” كەرتی پیشەسازیی كۆمەڵێك گرفتی هەیە و دەبێت ئەویش چارەسەربكرێت، لەئێستاشدا وەكو ساڵانی پێشوو كەلوپەل ڕەوانەی خوارووی عێراق ناكرێت”.