روسیا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌م ناكاته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه (ئه‌ركادی دیڤۆر كۆڤیچ ) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی روسیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وگازی سروشتی له‌كاتێكی چاوه‌ڕوانكراودا كه‌مناكاته‌وه.
دیڤۆركۆڤیچ له‌میانه‌ی دانیشتنێكدا كه له‌گه‌ڵ دیمیتری مێدڤێدیڤ ئه‌نجامی دابوو رونیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی پارێزگاری له‌ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كات ئه‌ویش له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی كێڵگه نه‌وتیه نوێیهكانیهوه ده‌بێت.
هاوكات راشیگه‌یاند به‌پێی ئاماره حكومیه‌كان قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وگازی روسیا له‌ساڵی رابردوو به‌به‌راورد به‌ساڵی دووهه‌زارو یازده ، سفرپۆینت نۆ له‌سه‌دا زیادیكردووه و گه‌یشتۆته 517 ملیۆن تۆن .