ئەمڕۆ سێ شەممە، وەفدێکی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەبڵاو کراونەتەوە، وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی ھەرێم و مەولود باوەموراد وەزیری گواستنەوەی ھەرێم، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندو گفتوگۆکردن لەسەر گرفتەکانی نێوان ھەردوولا سەردانی شاری بەغداد دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان ئەو وەفدەی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد لەگەڵ مەھدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوەو تاووتوێی کردنەوەی دەروازە سنورییەکان و کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەن.