لە ساڵی 2018 خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكا لە نوێترین بەراوردی خۆی ڕایگەیاند، ساڵی (2018) داواكاری بۆ كڕینی نەوت بەرز دەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ساڵی داهاتوو نزیكەی (100) هەزار بەرمیل زیاتر وەكو ئاماری رۆژانە بەبەراورد بە ساڵی (2017) نەوت دەفرۆشرێت.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: داواكاری كڕینی نەوت بۆ ساڵی (2019) بە (101) ملیۆن و (760) هەزار بەرمیل دەگات كە یەك ملیۆن و (650) هەزار بەرمیل لەچاو ساڵی (2018) زیاتر دەبێت، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی گران بوونی نرخی نەوت لە جیهاندا.