ژوورە بازرگانیەکان لەسەر زیادکردنی ڕسومات دێنەدەنگ

لەدوای بڵاوبونەوەی ڕەسمی ڕسومات لەلایەن وەزارەتی دارایەوە لەئێستادا نیگەرانی لەلایەن بازرگانان و خاوەن کارانەوە زیادی کردووە یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانیش داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکات.


سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” ئێمە وەک یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی کوردستان ڕاو بۆچونی خۆمان ئاراستەی حکومەتکردووە بۆئەوەی کارێکی وابکەن کاسبکاران و بازرگانان لەم کاتەدا ڕسوماتی زۆر نەدەن لەکاتێکدا ئەو ڕیکلاماتانە بەشێوەیەکی جوان شارەکانی ڕازاندەتەوە و جوانی داوە بەشارەکان”.

ڕاشیگەیاند” لەم کاتی قەیرانی دارایەدا کەحکومەت ناتوانێت ئابوری خۆی باشبکات بیەوێت بەم ڕسوماتە خۆی ڕێکبخاتەوە ئەوە چارەسەر نیە و بگرە قەیرانەکە گەورەتریش دەکاتەوە، چونکە کەسابەتی بازاڕ ناھێڵێت ئەبێت حکومەت بەورتر بیربکاتەوە لەگەڵ کەرتی تایبەتدا ئەو چارەسەرانە بکات”.

لەئێستدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕسوماتی لەسەر تەواوی کارە بازرگانی و فرۆشگاکانی کوردستان داناوە و بڕیار لەمساڵەوە دەست بە وەرگرتنی ئەو ڕسوماتانە بکرێت.
 
ھاوپێچ وێنه‌ی ڕسوماتەکانی حکومەت: