وەزیری نەوتی عیراق مەرجی نوێ بۆ كاری كۆمپانیاكانی نەوت دیاری دەكات

وەزیری نەوتی عیراق مەرجی نوێ بۆ كاركردنی كۆمپانیا وەبەرهێنەكانی نەوت دیاریدەكات.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە: كە جەبار عەلی لعێبی چەند مەرجێكی نوێی بۆ كاركردنی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانی نەوت دیاریكردووە و نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی تەواوی ئەو كۆمپانیایە كردووە كە گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی عیراق هەیە بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە بواری نەوتدا, بەپێی بەیاننامەكە لعێبی مەرجی دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و دابینكردنی تەواوی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەو پرۆژانە دیاریكردووە.

 ئاماژەی بەوەشكردووە: كە دەبێت كۆمەڵگە نیشتەجێبوونەكان بەپێی مۆدێرترین سیستمەكانی نیشتەجێبوون ئەنجام بدرێن و ئەو كرێكار و كارمەندانەی تێدا نیشتەجێ بكرێت كە لەو كۆمپانیایەنەدا كار دەكەن . 

وەزیری نەوتی عیراق راشیگەیاندووە: بڕیارەكە تەواوی كۆمپانیا ناوخۆی و بیانییەكان بێ جیاوازی دەگرێتەوە و دەبێتە ئەو پرۆژانە لە پارێزگاكانی بەرهەمهێنی نەوت و پارێزگاكانی تریشدا جێبەجێبكرێن.