قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێرانو یەكێتی ئەوروپا لە 10 مانگی رابردوودا، گەیشتوەتە 16 ملیارو 600 ملیۆن یۆرۆ، كە بەراورد بەساڵی رابردوو بەرێژەی لەسەدا 61 زیادیكردووە.
بەپێی راپۆرتێكی ژووری بازرگانی تاران، لەماوەی 10 مانگی رابردوودا ئێران بە بەهای 8 ملیارو 241 ملیۆن یۆرۆ كاڵاو شمەكی بۆ یەكێتی ئەوروپا ناردوەو لەبەرامبەریشدا بە بەهای 8 ملیارو 407 ملیۆن یۆرۆ شمەكی هاوردە كردووە.راپۆرتەكەی ژووری بازرگانی تاران ئاماژەی بەوەشكردووە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێرانو یەكێتی ئەوروپا لەهەمان ماوەی ساڵی 2016دا زیاتر لە 10 ملیار یۆرۆ بووە، بەڵام لەماوەی ئەمساڵدا قەبارەی بازرگانی نێوانیان لەسەدا 61 گەشەی كردووە.