باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق لەبەیاننامەیەكیدا ئاشكرایكردوە كە واشنتۆن هاوكارییە داراییەكانی بۆ ئەم وڵاتە زیاتر دەكات لەپێناو سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی ژێردەسەڵاتی داعش .
وەك لەبەیاننامەكەدا لەلایەن دۆگلاس سیلیمان بالیۆزی ئەمریكا لە عیراق ئاماژەی پێكراوە،وڵاتەكەی بەنیازە هاوكارییە داراییەكانی بۆ ئەم وڵاتە لەماوەی ئەمساڵدا بگەیەنێتە 150 ملیۆن دۆلار، بەوەش لە ساڵی 2015ەوە بڕی 265ملیۆن و 300 هەزار دۆلار دەدرێتە عیراق لەپێناو نۆژەنكردنەوەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەكانی وەك ئاوو كارەبا و سەقامگیری لەو ناوچانەی كە ئازادكراونەتەوە.
پێشكەشكردنی ئەو هاریكارییە داراییانەی ئەمریكا بەعیراق لەرێگەی پرۆگرامی گەشەكردنی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە دەبێت و پێشتریش وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاندبوو كە هەریەك لەكەنەداو ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەبڕی 8ملیارو 26ملیۆن دۆلار كۆمەكی دارییان لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی ئەم وڵاتەدا پێشكەش كردوە.