وه‌زیری دارایی یۆنان رایده‌گه‌یه‌نێت حكوومه‌تی یۆنان له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوو پێویستی به سیاسیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی نابێت كه ئێستا جێبه‌جێیان ده‌كات .
(یانس ستۆر ناراس) وه‌زیری دارایی یۆنان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه ئه‌مساڵ دوا ساڵه حكوومه‌تی یۆنان سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی جێ به‌جێده‌كات ، گووتیشیی ئابووریی یۆنان له ساڵی داهاتوو ده‌ست به بوژانه‌وه ده‌كات .
وه‌زیری ئابووریی یۆنان ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند دڵنیام ئابووریی یۆنان له ساڵی داهاتوو ده‌ست به بوژانه‌وه ده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش دووچاری پووكانه‌وه بێت، گووتیشی ده‌ڵنیام ئه‌مساڵ دوا ساڵ ده‌بێت كه ئابووریی یۆنان له حاله‌تی سستیدا بێت .
ئه‌مه‌و له ئێستا حكوومه‌تی یۆنان چه‌ندین رێوشوێنی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی گرتۆته‌به‌ر ، له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی حكوومه‌ت و مووچه و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی باج به ئامانجی رزگاربوونی له‌قه‌یرانی دارایی .