پسپۆرێكی بانكی عێراق داوا ده‌كات حكوومه‌تی عێراق پاڵپشتی له بانكه ئه‌هلییه‌كان بكات و هانی مهمالهكردن له‌گه‌ڵیاندا بدات ، له جیاتی كردنه‌وه‌ی لقی بانكه بیانیه‌كان له عێراق، چونكه به گووته‌ی ئه‌و پسپۆره كردنه‌وه‌ی بانكه بیانییه‌كان، زیان به ئابووریی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكی بانكی دهبیـَت .
موحسین عه‌لی پسپۆری بانكی به ئاژانسی ئێخباریهی راگه‌یاند ئه‌زموونی كردنه‌وه‌ی لقی بانكه جیهانیه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، سوودی نییه، چونكه هه‌ندێك بانك هه‌یه به سانداردی جیهانی كار ناكه‌ن و پێشكهوتووو نینه، ئه‌م جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ده‌رچوونی سامانی عێراق و ده‌ست گرتن به‌سه‌ر تواناكانی عێراق و زیان گه‌یاندن به كه‌رتی بانكی عێراق .
بۆیه ئه‌و پسپۆره داوا ده‌كات پاڵپشتی له كه‌رتی بانكی تایبه‌ت بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی عێراق به‌شداربێت.