قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ چین دەگاتە 17 ملیار دۆلار


 قەبارەی هەناردەی كاڵاو شمەكی ئێران بۆ چین لەماوەی 11 مانگدا، گەیشتوەتە 17 ملیار دۆلارو بەراورد بەساڵی رابردووش بەرێژەی لەسەدا 29 زیادیكردووە.

مەجید رەزا حەریری جێگری سەرۆكی ژووری بارزگانی ئێران رایگەیاند، بەپێی ئاماری گومرگەكانی چین لەماوەی 11 مانگی رابردوودا، كۆی بەهای ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران‌و چین 33 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار بووەو لەسەر بنەمای ساڵانەش بەرێژەی لەسەدا 20 گەشەیكردووە.

وتیشی، لەو ماوەیەدا ئێران بە بەهای 16 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار كاڵاو شمەكی لەچینەوە هاوردە كردوە، لەبەرامبەریشدا ئێران بە بەهای 17 ملیار دۆلار كاڵاو شمەكی بۆ چین ناردووە، بەراورد بە ساڵی رابردووش بەرێژەی لەسەدا 29 گەشەیكردووە.