رۆژنامەیەكی ئەڵمانی ئاشكرایكردوە، ساڵی رابردوو كۆمپانیای ڤۆلكس واگن 10 ملیۆنو 700 هەزار ئۆتۆمبێلی فرۆشتووەو توانیویەتی پێش كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنیی بكەوێت.
رۆژنامەی (بێڵد ئێم زۆنتاگ)ی ئەڵمانی بڵاویكردوەتەوە، بەپێی راپۆرتە ناوخۆییەكانی كۆمپانیای ڤۆلكس واگن ساڵی 2017 نزیكەی 10 ملیۆنو 700 هەزار ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووەو توانیویەتی لەروی ژمارەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوە،پێش تۆیۆتای ژاپۆنی بكەوێت.
بەگوێرەی راپۆرتەكانی ڤۆلكس واگن، داهاتی فرۆشی كۆمپانیاكە ساڵی رابردوو 264 ملیارو 630 ملیۆن دۆلاربووەو یەكەمینجارە دهاتەكانی ئەو ئاستە پێوانەییە تۆمار بكات.