كادیرانی ی.ن.ك لە مەڵبەند و مەكتەبەكان و ئۆرگانە جیاوازەكان كە خراونەتە سەر حكومەت مووچەكانیان نابڕدرێت.
بەختیار شاوەیس جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی عیراق لە نامەیەكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەكردووە دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی داوای لە ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی كرد كە سەرپەرشتی لیژنەی وردبینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات ، بەشێكی زۆر لەكادیرانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە مەڵبەند و مەكتەبەكان و ئۆرگانەجیاوازەكان بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیان پێوەكردین كە ترسی ئەوەیان هەبوو مووچەكانیان ببڕدرێت.
بەختیار شاوەیس، راشیانگەیاندووە بەپێویستمان زانی بەوردی گفتوگۆی ئەم بابەتە بكەین و دواتر رێككەوتین لەسەر ئەوەی كە ئەگەر هەڵەیەك كرابێت پەیوەندی بە ژیان و ماڵ و منداڵی كادیرانەوە نیە و ئەوانیش وەك فەرمانبەرانی تر هاووڵاتی ئەم وڵاتەن و پێویستە مافەكانیان پارێزراوبێت ، لەبەشێكی تری نامەكەدا ئەو پەرلەمانتارانە رایانگەیاندووە بە كادیرانی یەكێتی لە هەموو ئۆرگانەكان رادەگەیەنین كە مووچەی كەسیان نابڕێت و بەرگری تەواو لە مافەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و كادیرانی یەكێتی دەكەن.