لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى 20 ملیۆن لیتر نه‌وتى سپی بۆ هه‌رێمى كوردستان، داوه.
کاوە محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕای گه‌یاند: “بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوتی عیراق کە پێمانگەیشتووە، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی لیژنەی وزاری وزە رەزامەندی دەربەڕیوە کە (۲٠) ملیۆن لیتری تر نەوتی سپی بۆ هەرێمى كوردستان بنێردرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه، چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەوەش نەوتی زیاتریش لەلایەن حکومەتی فیدرالەوە بۆ هەرێم بنێردرێت.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه پێشتریش بڕیار لەسەر ناردنی (۳٠) ملیۆن لیتر درابوو، کە تائێستا بەردەوامە، بەڵام پێداویستی هەرێم زۆر لەوە زیاترە، بۆیە “بەردەوام لەهەوڵداین و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق لەسەر خەتین بۆ زیادکردنی بڕی نەوتی نێردراو بۆ هەرێم”.