كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی گه‌وره‌ی له‌پارێزگای میسان دۆزیوه‌ته‌وه كه یه‌ك ملیار به‌رمیل نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت،ئه‌مه‌ش دوای 30ساڵ یه‌كه‌م دۆزینه‌وه‌ی له‌و جۆره‌یه.
عاصم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: كێڵگه نه‌وتیه نوێیه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك سنوری عیراق- ئێران كه له‌لایه‌ن كۆمپانییه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی نه‌وت دۆزرایه‌وه، روونیشیكرده‌وه: عیراق خاوه‌نی چواره‌م یه‌ده‌گی نه‌وته لهجیهانداو رۆژانه سێ ملیۆن‌و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بهرههمدههێنێتكه له‌سه‌دا 72 هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێشبینیه فه‌رمیه‌كان مه‌زنده ده‌كه‌ن یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق بگاته نزیكه‌ی 143 ملیار به‌رمیل نه‌وت كه زۆربه‌ی ده‌كه‌وێته كێڵگه نه‌وتیه‌كانی باشوری عیراق.
به‌پێی داتا‌و زانیارییه‌كانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت كه ناسراوه به (ئۆپیك)، عیراق خاوه‌نی 143 ملیار به‌رمیل نه‌وتی سه‌لمێنراوه و سێ ترلیۆن‌و 158 مه‌تری سێ جا غازی سروشتیشی هه‌یه.
له‌هه‌مانكاتدا زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌خنه‌ڕوو كه هه‌رێمی كوردستانیش خاوه‌نی 50 ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته، جگه‌له سێ ترلیۆن غازی سروشتی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بخرێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته (100) ملیار به‌رمیل.
بۆیه به‌مه‌به‌ستی سود وه‌رگرتنی له‌سامانی سروشتی وڵاتهكهیو به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆی دارایی، هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 40 گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا واژۆكردووه كه دوایینیان گرێبه‌سته‌كه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2011 بوو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبیل)ی ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ( عهربهتو ئه‌لقووش و به‌عشیقه‌و پیرمام و قه‌ره‌هه‌نجیر).
جێی ئاماژه‌یه له‌سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچووی (سه‌دام حسێن)دا كاری دۆزینه‌وه نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هیچ جۆرێك ئه‌نجام نه‌دراوه،ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بدرایه ئه‌وا نه‌ده‌خرایه قۆناغی سه‌رمایه‌گوزاریه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان به ناوچه‌یه‌كی ده‌ست لێنه‌دراو له نێوان ناوچه هه‌ره به‌نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سه‌ر زه‌وی داده‌نرێت.
به‌مجۆره‌ش مۆڵهتپێدانو كاری دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ته‌نها له ساڵی 2007 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانوكۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌ستی پێكردوهو تائێستاش بڕێكی زۆر نه‌وت دۆزراوه‌ته‌وه.