پشكنەرانی ئەمریكی ئاشكرایدەكەن بڕی یەك ملیارو 500ملیۆن دۆلار لەپارەی دزراوی عیراق لەلوبنان دۆزراوەتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە كەلەپاش ساڵی 2003 ەوە، حكومەتی ئەمریكا بەبڕی 12 بۆ 14 ملیار دۆلار هاوكاری دارایی پێشكەش بە عیراق كردوە بەڵام بڕی یەك ملیارو 500ملیۆن دۆلار لەو پارەیە بەرەو لوبنان گواستراوەتەوە و دواتر لەلایەن پشكنەرانی ئەمریكی بەسەرپەرشتی ستیوارت بۆین،كە هاورێی نزیكی جۆرج بوشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكایە ئەو بڕە پارە دزراوە دۆزراوەتەوە.
هەر بەپێی هەمان راپۆرت كەس نازانێت كەچۆن ئەو پارەیە گەیەنراوەتە لوبنان و رونیشكراوەتەوە كە لە10 ساڵی رابردوودا و بەشێوەیەكی نایاسایی پارەیەكی زۆر براوەتە دەرەوە بەڵام بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر بەتاڵانبردنی ئەو سامانە كارێكی گرانەو لەدەرەوەی ئیرادەی ئەو پشكنێرانەیە كە لەساڵی 2004ەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەبەفیرۆدانی كۆمەكە داراییەكانی ئەمریكا بۆ عیراق ئەو ئەركەیان پێڕاسپێردراوە.