کۆمپانیایی ئەپڵ لەسەر “هەڵەی شانە ئەلیکترۆنییەکان” هاتە دەنگ

کۆمپانیای بەرهەمهێنانی تەکنەلۆژی ئەپڵ کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە، رایگەیاند شانە ئەلیکترۆنییەکانی ئینتێل و کارگەکانی دیکە بەناوەکانی “Meltdown” و “Spectre” کاریان کردۆتە سەر ئامێرەکانی هەموو سیستەمی کراوەی ماک و سیستەمی کاری مۆبایلی ئەپڵ İOS.

ئەپڵ لە راگەیەندراوەکەیدا تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی لەکاتی ئەپدێتکردنەوەدا بەشە کراوەکانی Meltdown دادەخێرن، هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە بەمەبەستی داخستنی بەشە کراوەکانی Spectre لە ماوەیەکی نزیکدا بەشی سافاری ئەپدێت دەبێتەوە.

ئەپڵ سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە داتایان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی بەکارهێنانی بەشە کراوەکان، ئەمەش کاریگەری نەبووە بۆ سەر Apple Watch’un Meltdown و Spectre.

گۆگڵیش رایگەیاند کە ئەوانەی سیستەمی کاری ئەندرۆید بەکاردەهێنن کاریگەری دەکرێتە سەر بەشی کراوەی پارێزەری مۆبایلەکەیان و بۆ پاراستنی زانیارییەکان بەکارهێنەر پێویستە دوا ئەپدێتی پارێزەر داببەزێنێت.