رۆژنامه‌ی “ده‌یلی بوست” بڵاویکره‌وه ئه‌ندامێکی دیاری په‌رله‌مانی کینیا به‌رووتی و بێ جلوبه‌رگ له ئوتیڵکدا ماوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و کچه‌ی له‌گه‌ڵیدا بووه که‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگه‌کانی بردووه… .
به‌پێی هه‌واڵه‌که په‌رله‌مانتاره‌که که کاندید بووه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێکی گه‌وره وه‌ربگرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا له ئوتێلێکی نیرۆبی له‌گه‌ڵ کچێکدا بووه که له ته‌مه‌نی کچه‌که‌ی بچوکتربووهو پێکه‌وه رایانبواردووه.
دواتر په‌رله‌مانتاره‌که خه‌وی لێکه‌وتووه‌و کچه‌که‌ش ئه‌وه‌ی به هه‌ل زانیوه‌و جلوبه‌رگ و که‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌کانی په‌رله‌مانتاره‌که‌ی بردووه‌و رۆیشتووه.
په‌رله‌مانتاره‌که دواتر که خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه توشی شۆک ده‌بێت کاتێک ده‌بینێت نه کچه‌که ماوه‌و نه که‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگه‌کانیشی، دوای چه‌ند کاتژمێرێک له مانه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه هه‌رچۆنێک بووه ته‌له‌فۆنێک له‌که‌سێک وه‌رده‌گرێت و په‌یوه‌ندی به شۆفێره‌که‌یه‌وه ده‌کات و رزگاری ده‌بێت.