حکومەتی چین بڕیاریدا ڤیزه‌ی ١٠ ساڵ ده‌داته هەر یەکە لە (زانایان، وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رۆكی كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه‌كان).
ڕۆژنامەی South China Morning Post بڵاویکردەوە، حكومه‌تی په‌كین به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌ی، ده‌ستیكردووه به جێبه‌جێكردنی پێدانی ڤیزه‌ی جۆری Multiple-entry بۆ ماوه‌ی ٥ بۆ ١٠ ساڵ به كه‌سانی بیانی و بەتوانا.
پێدانی ڤیزای درێژ مەودا له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت و به‌بێ به‌رامبه‌ره و ئه‌وانه‌ی ڤیزه‌كه وه‌رده‌گرن، له یه‌كه‌مجاردا ده‌توانن ١٨٠ ڕۆژ له چین بمێننه‌وه، له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانن ماڵ و خێزانیان لەگەڵ ببه‌نە ئەو وڵاتە.
لە وڵاتی چین له ساڵی ٢٠١٦ دا سیستەمی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بیانییه‌كان دانرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (براوه‌كانی خه‌ڵاتی نۆبڵ، وه‌رزشوانانی سه‌ركه‌وتوو، ئه‌كادیمیستان، پسپۆڕانی ئابووریی خرانه گرووپی “لێهاتووه باڵاكان”). ئامانج له‌وه‌ش ڕاكێشانیان بوو بۆ ئه‌و وڵاته.