بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمەوە زێرنگەران زیانێكی زۆریان كردوە


بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی رووبەروی هەرێم بۆتەوە بەشێكی زۆری پیشەوانیش زیانی گەورەیان بەركەوتووەو زێرنگەرانی هەرێمیش وەك بەشێك لەو پیشەوەرانە رای دەگەیەنن كە بەهۆی ئەو قەیرانەوە وێرای زیانەكانیان قەرزێكی زۆریان لەسەر كەڵەكەبووە.

لەوبارەیەشەوە   قارەمان جەوهەر، سەرۆكی كۆمەڵەی پیشەوەرانی زێر لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: كە بازاری كاركردنیان لە هەرێمدا پاشەكشێیەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوەو بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەشی رووبەرووی هەرێم بۆتەوە لەئێستادا بڕی فرۆشی زێر لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەبری كرینی زیاتره‌.

وتیشی: بەهۆی دواكەوتنی پێدانی مووچەوە زۆرێك لە هاوڵاتیان و موچەخۆران زێرەكانیان بۆ بەدەستهێنانی پارەو خەرجیان دەفرۆشن و بەهۆیەشەوە ئەوان وەك پیشەوەر زیانێكی زۆریان لەو زێرەدا كردوە كە پێشتر لە دەرەوە هێناویانەتە هەرێم و قەرزێكی زۆریان لەسەر كەڵەكە بووە.

سەرۆكی كۆمەڵەی پیشەوەرانی زێر لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردوە  كە بۆ ماوەی (5) مانگ دەبێت بەهۆی داخرانی فرۆكەخانەو خاڵەسنوریەكانەوە هیچ برە زێرێك نەهاتۆتە هەرێمی كوردستانەوەو وەستانی ئاڵوگۆری ئەو كانزایەش لەناوخۆو دەرەوەدا بەهەمان شێوە زیانێكی ترە كەبەر پیشەوەورانی زێرینگەر كەوتووە.