سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت “دوای 79 ڕۆژ له داخستنیان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ردوو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌رانی به‌ڕوی بازرگانان و هاوڵاتیاندا كرده‌وه, به‌هۆی داخستنه‌كه‌شیانه‌وه زیانی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار به هه‌رێم كه‌وتووه و نزیكه‌ی 5 هه‌زار بازرگان و شۆفێر و كرێكاریش له‌و ماوه‌یه‌دا بێكاربون, زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی له داخستنی مه‌رزه‌كان ئێران بووه و ئه‌و بڕیاره‌ش به قازانجی توركیا شكاوه‌ته‌وه”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی وتیشی “چه‌ندین جار به به‌رپرسانی ئێرانمان راگه‌یاندوه كهداخستنی ده‌روازه سنوریه‌كان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاڵای توركی جێگه‌ی كاڵای ئیرانی بگرێته‌وه، ئه‌وانیش قسه‌كانی ئێمه‌یان به هه‌ند وهرگرتو هۆكارێكیش بووه كه ده‌روازه‌كانیان كرده‌وه”.
سه‌رۆكی ژوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد “گه‌شبینم له‌ساڵی 2018دا باردۆخی ئابووری كوردستان باشتر بێت”.