کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە بەکراویی ھێڵرایەوە بۆ رۆژی یەکشەممەی داھاتوو.
“عەبدولقادر محەمەد” ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند: بەھۆی تێبینی و سەرنجی لایەنەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨، نەتوانرا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژەیە بکرێت، لایەنەکانیش داوا دەکەن پێش ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کارەوە، دەبێت رێککەوتن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بکرێتەوە.
“عەبدولقادر محەمەد” وتیشی: تا ئێستاش لایەنەکان نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە، لەبەر ئەوە ئەگەر تا رۆژی یەکشەممە ھیچ رێککەوتنێکی لەسەر نەکرێت، ئەوا خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەکە دوادەخرێت بۆ کاتێکی تر.