دروستکردنی چەکی MPT-76 لەتورکیا

چەکی جۆری MPT-76 دەتوانرێت بە شێوەی فوول ئۆتۆماتیک و نیمچە ئۆتۆماتیک بەکاربهێنرێت و مەخزەنەکەی ٢٠ فیشەکی ٧،٦٢ میلـلیمەتری دەگرێت، کێشی چەکەکە چوار کیلۆ و ٢٠٠ گرامە و لە چاو چەکە هاوشێوەکاندا سووکترە.

مەودای کاریگەریی چەکی جۆری MPT-76 بریتییە لە ٦٠٠ مەتر و لە هەموو کەشێکدا توانای بەکارهێنانی هەیە.

ئەو جۆرە چەکە بە پێی خواست و تایبەتمەندیی سەربازانی سوپای تورکیا دیزاین کراوە و بە شێوەیەکی خۆماڵی بەرهەمهێنراوە و ساڵی رابردوو، حەوت هەزار دانەی بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا لێ دابەشکرا.

لە ئێستادا پاسەوانانی هەریەک لە سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و سوپا بەکاری دەهێنن، دەست بە بەکارهێنانی لە لایەن کارمەندانی میت-یشەوە دەکرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمساڵ هەریەک لە میت، فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و هێزەکانی دیکە ٣٨ هەزار چەکی جۆری MPT-76 یان رادەست دەکرێت و تا ساڵی ٢٠٢٦ هێزە ئەمنییەکان ٢٥٠ هەزار لەو چەکە وەردەگرن.