نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌ترى تۆماركرد

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رووى له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 68 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 4 ی كانوونى دووه‌مى 2018 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 68 دۆلار و 17 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 66 دۆلار و 57 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 62 دۆلار و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 60 دۆلار و 38 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.

ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ ساڵه‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و نرخه‌ به‌رزه‌ى ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ مانگى شوباتى 2016 دا بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك نرخى هه‌ر به‌رمیلێك بۆ 27 دۆلار دابه‌زى.